بەشی ١٠
1
پاشان بینیم فریشتەیەکی بەهێزی تر لە ئاسمانەوە دابەزی، و بە هەور پۆشرابوو، پەلکە زێڕینە لەسەر سەری بوو؛ ڕووخساری وەک خۆر وابوو، و پێیەکانی وەک ستوونی ئاگرین،
2
تۆمارێکی بچووکی کراوەی بەدەستەوە بوو. پێی ڕاستی لەسەر دەریا و چەپی لەسەر زەوی دانا،
3
هاواریکرد بە هاوارێکی مەزن وەک نەڕەی شێر، حەوت هەورەگرمەکە بە دەنگەکەی هاتنە دوان.
4
کاتێک خۆم ئامادەکرد بۆ ئەوەی ئەو شتانەی بنووسم کە هەورە گرمەکان دەیانگوت، گوێم لە دەنگێک بوو لە ئاسمانەوە پێی گوتم: «مەنووسە، چونکە ئەوەی هەورە گرمەکان گوتیان دەبێت بە نهێنی بمێننەوە».
5
پاشان ئەو فریشتەیەی کە بینیم لەسەر دەریا و زەوی وەستابوو دەستی ڕاستی بەرەو ئاسمان بەرزکردەوە،
6
سوێندی بە زیندووی هەتاهەتایی خوارد کە ئاسمان و ئەو شتانەی کە تێیدان و زەوی و ئەو شتانەی تێیدان و دەریا و ئەو شتانەی تێیدان بەدیهێناون، ئیتر دەرفەت نییە،
7
هەر کە فریشتەی حەوتەم کەڕەناکەی لێدا، پلانە شاراوەکەی خودا جێبەجێ دەبێت، بەو شێوەیەی بۆ خزمەتکار و پێغەمبەرەکانی ئاشکرا کردوە!
8
پاشان دەنگە ئاسمانێکە دوبارە قسەی لەگەڵ کردم و گوتی: «بڕۆ، تۆمارە بچوکە کراوەکە لە فریشتە ڕاوەستاوەکەی سەر دەریا و زەوی وەربگرە».
9
بۆیە چوومە لای و داوای تۆمارەکەم لێکرد، ئەویش وەڵامی دایەوە: «بیبە و بیخۆ. تامەکەی لە دەمتدا وەک هەنگوین شیرین دەبێت، بەڵام گەدەت تاڵ دەکات!»
10
لە دەستی وەرمگرت و خواردم، وەک هەنگوین لە دەممدا شیرین بوو، بەڵام هەر کە قووتم دا گەدەمی پڕ کرد لە تاڵی!
11
پێم گوترا: «پێویستە پێشبینی زۆر لەسەر گەل و نەتەوە و زمان و پاشاکان بکەیت».