بەشی ١

1 ئەمە تۆماری ڕەچەڵەکی یەشوای مەسیحە کوڕی داڤید کوڕی ئەڤراهام: ئەڤراهام باوکی یتساخ بوو. 2 یتساخ باوکی یاکۆڤ بوو. یاکۆڤ باوکی یەهودا و براکانی بوو. 3 یەهودا باوکی پێرێتس و زێراخ بوو کە تامار دایکیان بوو. پێرێتس باوکی خەتسرۆن بوو. خەتسرۆن باوکی ڕام بوو. 4 ڕام باوکی عەمیناداڤ بوو. عەمیناداڤ باوکی نەخشۆن بوو. نەخشۆن باوکی شەلمۆن بوو. 5 شەلمۆن باوکی بۆعاز بوو کە عۆڤێد دایکی بوو. بۆعاز باوکی عۆڤێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو. عۆڤێد باوکی یشای بوو. 6 یەشای باوکی داڤیدی پاشا بوو. داڤید باوکی شلۆمۆ بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریابوو. 7 شلۆمۆ باوکی ڕەخەڤەعام بوو. ڕەخەڤەعام باوکی ئەڤیا بوو. ئەڤیا باوکی ئەسا بوو. 8 ئەسا باوکی یەهۆشافات بوو. یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو. یەهۆرام باوکی عوزیاهوو بوو. 9 عوزیاهوو باوکی یۆتام بوو. یۆتام باوکی ئاخاز بوو. ئاخاز باوکی حزکیاهۆ بوو. 10 حزکیاهۆ باوکی مەنەشێ بوو. مەنەشێ باوکی عەممۆن بوو. عەممۆن باوکی یۆشیاهۆ بوو. 11 یۆشیاهۆ باوکی یەهۆیاکین و براکانی بوو. لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل. 12 لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل، یەهۆیاکین باوکی شالتیئێل بوو. شالتیئێل باوکی زەروبەڤێل بوو. 13 زەروبڤێل باوکی ئەڤیهود بوو. ئەڤیهود باوکی یاکیم بوو. یاکیم باوکی عەزوبوو. 14 عەزو باوکی تسادۆک بوو. تسادۆک باوکی یاخیم بوو. یاخیم باوکی ئەلیهود بوو. 15 ئەلیهود باوکی ئیلازار بوو. ئیلازار باوکی ماتان بوو. ماتان باوکی یاکۆڤ بوو. 16 یاکۆڤ باوکی یۆسپ مێردی میریام بوو ئەوەی یەشوای لێبوو کە بە مەسیحەکە بانگ دەکرێت. 17 بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئەڤراهام هەتا داڤید چواردە نەوەن؛ لە داڤید هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن؛ لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن. 18 یەشوای مەسیح ئاوا لە دایک بوو: کاتێک میریامی دایکی دەستگیرانی یۆسپ بوو؛ پێش ئەوەی بگوازرێتەوە و بچنە لای یەک، زانرا کە سکەکەی لە گیانی پیرۆزەوەیە. 19 یۆسپی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاکەکار بوو، نەیویست ناوی بزڕێنێ، و بڕیاری دا بە نهێنی دەستبەرداری بێت. 20 کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی پەروەردگار هاتە خەونی و پێی فەرموو: «یۆسپی نەوەی داڤید! مەترسە لەوەی میریام بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو پێی دووگیانە لە گیانی پیرۆزە. 21 کوڕێکی دەبێت، ناوی دەنێیت یەشوا، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات». 22 ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی پەروەردگار لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەیەوە فەرموویەتی بێتەدی: 23 «ئەوەتا پاکیزەیەک سک دەکات، و کوڕێکی دەبێت، بە ئەمانوئێل بانگی دەکەن!» بەواتای «خودا لەگەڵمانە». 24 کاتێک یۆسپ لە خەو هەستا ئەوەی فریشتەکەی پەروەردگار فەرمانی پێدابوو؛ ئەنجامیدا و ژنەکەی گواستەوە بۆماڵی خۆی. 25 بەڵام هەتا کوڕەکە لە دایک نەبوو، لەگەڵ میریام نەنووست ئینجا ناوی لێنا یەشوا.