بەشی٣

1 ئەی خۆشەویستان، ئێستا نامەی دووەمتان بۆ دەنووسم. لە هەردوو نامەکەدا، مەبەستم ئەوەیە هزری بێگەردتان ئاگادار بکەمەوە، ئەو ڕاستیانەتان بیر بهێنمەوە کە دەزانن. 2 مەبەستم ئەوەیە قسەی ئەو پێغەمبەرە پیرۆزانەتان لەبیر بێت کە لە کۆندا ڕایانگەیاندووە، هەروەها ڕاسپاردەی پەروەردگار و ڕزگارکەر، کە لە لایەن نێردراوەکان پێتان گەیشتووە. 3 پێش هەموو شتێک بزانن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا گاڵتەجاڕەکان دێن گاڵتە بە ڕاستی دەکەن، بە دوای ئارەزووەکانی خۆیاندا دەڕۆن. 4 وە دەڵێن: «بەڵێنی گەڕانەوەی مەسیح لە کوێیە؟ لەوەتەی باوکانی یەکەممان کۆچی دواییان کردووە، یان تەنانەت لە سەرەتای دروستکردنەوە، هەموو شتێک وەک خۆی ماوەتەوە!» 5 بە ئەنقەست لەبیرخۆیانی دەبەنەوە کە بە وشەیەکی فەرمان لەلایەن خوداوە ئاسمانەکان زۆر لەمەوبەر دروست بوون و زەوی لە ئاوەکە جیاکردەوە و بە ئاو دەوریدا. 6 هەروەها بە وشەی ئەو، ئەوجیهانەی ئەوکات هەبوو، ژێر ئاو کەوتوو لەناوچوو. 7 بەڵام ئاسمان و زەوی ئێستا، دەمێننەوە و بەو وشەیە هەڵگیراوە بۆ ئاگر هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە و لەناوبردنی بێ ڕەوشتان! 8 بەڵام، ئێوە خۆشەویستان، نابێت ئەم ڕاستییە لەبیر بکەن: ڕۆژێک لە بەرچاوی پەروەردگاردا هەزار ساڵە، و هەزار ساڵیش وەک ڕۆژێک وایە. 9 کەواتە، پەروەردگار، خاو نییە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەیدا، وەک هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە، پشوو درێژە لەگەڵتان، چونکە نایەوێت کەس لەناو بچێت، بەڵکو دەیەوێت هەموو مرۆڤەکان پاشگەزببنەوەو بگەڕێنەوە لای. 10 بەڵام «ڕۆژی پەروەردگار» دێت وەک دزێک لە شەودا. لەو ڕۆژەدا، ئاسمانەکان بە دەنگێکی بەرز نامێنن و توخمەکان بە ئاگری توند دەتوێنەوە، و زەوی و هەموو ئەوەی تێیدایە دەسوتێن. 11 لەبەر ئەوەی هەموو ئەم شتانە دەتوێنەوە، پێویست دەکات ئێوە خاوەن هەڵسوکەوتی پیرۆز و خۆپارێزبن، 12 چاوەڕێی «ڕۆژی خودای» هەتاهەتایی دەکەن داوای چارەسەری خێرا دەکەن. لەو ڕۆژەدا، ئاسمانەکان، بە ئاگرێکی تووند دەتوێنەوە و توخمەکانیش دەسوتێن و دەتوێنەوە. 13 بەڵام، بەگوێرەی بەڵێنی پەروەردگار، چاوەڕێی ئاسمانی نوێ و زەوییەکی نوێ دەکەین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە. 14 لە کاتێکدا چاوەڕێی هاتنە دی ئەم بەڵێنە دەکەین، خۆشەویستان، هەوڵبدەن بۆ ئەوەی پەروەردگار بە ئاشتی بتاندۆزێتەوە، دوور لە گڵاوی و کەموکوڕی. 15 دڵنیابن دواکەوتنی پەروەردگارمان لە گەڕانەوەدا دەرفەتێکە بۆ ڕزگاربوونتان.  پۆڵس برای خۆشەویستمان بە پێی ئەو داناییەی کە پەروەردگار پێی بەخشیوە، لەسەر هەمان ئەم بابەتانە بۆی نووسیون. 16 ئەوەی لە نامەکەیدا بۆ ئێوەی نووسیوە، لەگەڵ نامەکانی تر کە نووسیویەتی، هاوڕایە. لە هەموو ئەو نامانەدا بابەتگەلێک هەن کە تێگەیشتنیان ئەستەمە، و لەلایەن نەزانەکان و ئەوانەی ڕەگیان لە ڕاستیدانییە، دەستکاری دەکەن هەروەک چۆن ئەوانەی دیکەش کە بە سروش نوسرابوون، ئەوانە لەناوچوون بەسەر خۆیاندا دەهێنن. 17 بەڵام ئێوە ئەی خۆشەویستان، بەو پێیەی پێش ڕوودانی مەترسییەکە ئاگادار کرانەوە، ئاگاداربن لە چەسپاویتان نەکەون بەخراپەی چەواشەکاران گومڕانەبن. 18 بەڵام، لە بەخشش و لە ناسینی پەروەردگار و ڕزگارکەرمان یەشوای مەسیحدا زیاتر گەشە بکەن. شکۆمەندی بۆ ئەوە، ئێستا و تا هەتاهەتایە.